گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لەسۆران کەسێک بەتۆمەتى کوشتنى براکەى دەستگیرکرا

2021.09.02 - 14:40
App store icon Play store icon Play store icon
لەسۆران کەسێک بەتۆمەتى کوشتنى براکەى دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى سۆران دەستگیرکردنى کەسێکى لە قەسرێ راگەیاند بەتۆمەتى کوشتنى براکەى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، رووداوەکە رۆژى چوارشەممە روویداوە، کاتێک هاوڵاتیەک بەناوی (ع، ر، م) موالید ١٩٧٨ دانیشتووی ناحیەی قەسرێ گوندی شیناوە لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ط، ر، م) موالید ١٩٦٧ بەچەکی کلاشینکۆف تەقەی لێکراوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی چۆمان بنکەی پۆلیسی قەسرێ لەسەر فەرمانی دادوەری چۆمان توانیان تۆمەتباری سەروو بەپێی مادەی ٤٠٥ لەیاسای سزادان لەناو ماڵی خۆی دەسگیر بکەن دەست بەسەر چەکی بەکارهاتوو لەم تاوانە دابگرن تەرمەکەش ڕەوانی پزیشکی دادی کرا لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆران.