گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پلانى نوێ..گۆڕانکاریی لە جموجۆڵى ھاتوچۆ لە سلێمانی دەکرێت

2021.09.02 - 12:09
App store icon Play store icon Play store icon
پلانى نوێ..گۆڕانکاریی لە جموجۆڵى ھاتوچۆ لە سلێمانی دەکرێت

ناس کورد-

 

قایمقامیەتى سلێمانى رایگەیاند، جموجوڵی ھاتووچۆ لە شارەکە بەپێی پلانێکی نوێ رێکدەخرێتەوە، ئامانج لە گۆڕانکارییەکانیش رێکخستنەوەی سیستمی ھاتووچۆ و کارئاسانییە بۆ ھاوڵاتیان و کاسبکاران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو پرسە ئەمڕۆ پێنج شەممە  لە کۆبونەوەیەکدا لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی تاوتوێکرا و بڕیارى لەبارەوە درا، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى قایمقامیەت.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆ لە بارەی پلانێکی نوێ کرا بۆ رێکخستنەوەی جموجوڵی ھاتووچۆ لە نێو بازاڕو شەقام و رێگەوبانەکانی شارەکە.

 

بەپێی پلانە نوێیەکە، تیمەکانی ھاتووچۆ بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی شارەوانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانەی کە لەسەر شەقامەکان بەھۆی راوەستانی ئوتومبێل بە شێوەی نایاسایی و زیادەڕۆییەکانەوە دروست دەبن ، ئامانج لە گۆڕانکارییەکانیش رێکخستنی زیاتری سیستمی ھاتووچۆ و جموجوڵی ئوتومبێل و ھاتووچۆی ھاوڵاتیانە لە سەرجەم شەقام و رێگەوبانەکانی سلێمانی.