گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

’’ڕێگەى فێڵاوى بۆ هەرزانکردنى’’..قوباد تاڵەبانى باسى نرخى بەنزین دەکات

2021.09.02 - 09:55
App store icon Play store icon Play store icon
’’ڕێگەى فێڵاوى بۆ هەرزانکردنى’’..قوباد تاڵەبانى باسى نرخى بەنزین دەکات

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانى دوو رێگە بۆ هەرزانکردنى نرخى بەنزین رادەگەیەنێت و جەختیشدەکاتەوە رێگە نادەن بەشێوەى "فرتوفێڵانە" نرخەکەى دابەزێنرێت لەرێگەى دابەزاندنى کوالێتییەکەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا لەسلێمانى وتى بەزبوونەوەى نرخى بەنزین پەیوەندى بەچەند هۆکارێکەوە هەیە، کە یەکێکیان بەرزبوونەوەى نرخە لەسەر ئاستى جیهان.

 

وتیشى "لە عێراق حکومەت پاڵپشتى نرخى بەنزین دەکات، بەڵام ئابورى حکومەتى هەرێم لەو ئاستەدا نییە بتوانین ئەوە بکەین، بەڵام کارئاسانى دەکەین بۆ ئەوەى ئەو بەنزینەى لەدەرەوە دێت بەتێچویەکى کەمتر بێت".

 

قوباد تاڵەبانى جەختیکردەوە، دەبێت هاوسەنگى رابگرن لەنێوان تێچووەکە و کولێتییەکەى، "چونکە هەندێ بازرگان هاتوون بەنزینیان بە کوالێتییەکى خراپ هاوردە کردووە و هەندێ مەوادەى تێدەکەن بۆ ئەوەى ئۆکتانى بەرزبێتەوە، بەڵام ئێمە رێگە بەو فرت و فێڵە نادەین".

 

باسى لەوەشکرد، لەگەڵ عێراق رێککەوتوین کە بەنزینێکى زیاتر بنێردرێتە هەرێم، هەروەها رسوماتیان لەسەر هاوردەکردنى کەمکردووەتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆى هەرزانکردنى نرخەکەى.