ناس کورد-
دەستەى نەزاهەى عێراق گەڕانەوەى زیاتر لە 253 ملیار و 586 ملیۆن دینار و زیاتر لە چوار ملیار و 920 ملیۆن دۆلارى لە نیوەى یەکەمى ئەمساڵدا راگەیاند، لەئەنجامى لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونى دۆسیەکانى دژى گەندەڵى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لەو ماوەیەدا سەیرى (25,490) دۆسیەیەیان کردووە، کە (13,713) یان تاوانکارى بوون.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ژمارەى ئەو تۆمەتبارانەى رەوانەى دادگا کراون (1775) تۆمەتبارن، هەروەها (858) فەرمانى دەستگیرکردن دەرکراون، کە (455) یان ئەنجامدراون.
بەپێی دەستەکە، هەر لەو ماوەیەدا (256) سزادراو لە 73 دۆسیەدا بەر لێبوردنى گشتى کەوتوون.