ناس کورد-
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڕى 250 هەزار دینارى وەک پاداشت بۆ ئەو مامۆستایانەى زانکۆ دیاریکرد کە سەرپەرشتى بنکەکانى دەنگدان دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نبراس ئەبو سودە یاریدەدەرى وتەبێژى کۆمسیۆن ئەمڕۆ پێنج شەممە بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى راگەیاندووە، ئەنجومەنى کۆمسیاران بڕیاریداوە ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەو مامۆستایانەى زانکۆ دیاریبکات کە سەرپەرشتى بنکەکانى دەنگدان دەکەن.
وتیشى هەروەها پێنج مامۆستا وەک یەدەگ دادەنرێن بۆ سەرپەرشتیکردنى هەر بنکەیەکى دەنگدان.
یاریدەدەرى وتەبێژى کۆمسیۆن باسى لەوەشکرد، ئەنجومەنى کۆمسیاران هەروەها بڕیاریداوە کە دەنگدانى فەرمانبەرانى بنکەکانى دەنگدان تەنها لەرێگەى کارتى بایۆمەترییەوە بێت کە دواى 72 کاتژمێر لەکاردەخرێت.