ناس کورد-
کەمپینێک بە ناونیشانی #تزوجني_بدون_مهر (#بمخوازە_بەبێ_مارەیی) کە کۆمەڵێک کچی لوبنانی دەستیان داوەتێ سەرتاپای تویتەری لەو وڵاتە گرتووەتەوە، ئەوەش بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی قەیرەیی کە ڕێژەکەى لە لوبنان بەرزبووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەبارەى هۆکارەکەى، کچانی بەشداربووی کەمپینەکە دەڵێن، کۆچکردنی ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی لوبنانی لەلایەک و گران و خراپی بارودۆخی ژیان لەلایەکی ترەوە بابەتی دەستخستنی مارەیی قورس کردووە، ئەوە جگە لە خەرجیەکانی تری ژیان کە گرانتر و زیاتر بووە.
لوبنان لە لیستی پێشەوەی وڵاتانی عەرەبیدایە لەڕووی زۆری ڕێژەی قەیرەیی و گەیشتووەتە 85%، ئەوەش بە پێی دوایین لێکۆڵینەوەکان کە لە ساڵی 2018دا لەلایەن ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و توێژینەوەی ڕۆژئاواوە ئەنجام درا.
من المبادرات اللطيفه لتخفيف الحمل عن الشباب اللبناني #تزوجني_بدون_مهر
— desperate (@disperateteen) September 1, 2021