گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فەرمانگەی پاسپۆرتی پێنجوێن دەکرێتەوە

2021.09.01 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانگەی پاسپۆرتی پێنجوێن دەکرێتەوە

ناس کورد-

چوار پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق دەڵێن، بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵی ڕەزامەندییان نیشانداوە بە کردنەوەى بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پێنجوێن و دەڵێن، کێشەی گومرگی سلێمانیش چارەسەر دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەر چوار پەرلەمانتار، ئەحمەد حاجی ڕەشید، رێبوار کەریم، غالب محەمەد عەلی و سەرکەوت شەمسەدین لە ڕوونکردنەوەیەکدا (1ی ئەیلولی 2021) دەڵێن، "دوێنێ سەردانی وەزارەتی ناوخۆمان کرد و لەگەڵ هەریەك لە بەشەکانی ئاسایشی فیداڵی و رەگەزنامەو باری شارستانی و کارتی زانیاری و سەرچاوە مرۆییەکانمان و نوسینگەی وەزیرمان کرد."

دەشڵێن، "پرسی گواستنەوەی موچەی فەرمانگە فیدراڵیەکانمان تاووتوێ کرد کە بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2021 پەسەندکراوە کە لە قۆناغی وردبینی دایە لەلایەن حکومەتی عێراق ەوە و هیوادارین حکومەتی هەرێم چیتر گرفت بۆ ئەم فەرمانگانە دروست نەکات."

 

ئەو چوار پەرلەمانتارە باسیان لەوەشکردووە کە "کێشە و پێداویستیەکانی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی گومرکی سلێمانیمان تاووتوێ کرد، کە پێشتر لەسەردانماندا بەڵێنی بەدواداچونمان پێدابوون."


ئاماژەیان بەوەشکردووە کە "خۆشبەختانە هەوڵەکان ئەنجامی باشی هەیە و داواکاری بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بەڕێز (عەمیدی مافپەروەر سالار عبداللە) و بەهەوڵی بێ وچانی بەڕێز فەریق (سمکۆ نەدیم)، عێراق رازی بووە بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پێنجوێن، هەروەها پلانی نوێ هەیە بۆ پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بۆ ئیدارەدانی پۆلیسی گومرک و پاسەوانی سنور و چارسەرکردنی کێشەکانیان."