گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

كەناڵە فەرمییەكانی عێراق بەرنامە سیاسییەكانیان ڕاگرت

2021.09.01 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
كەناڵە فەرمییەكانی عێراق بەرنامە سیاسییەكانیان ڕاگرت

ناس کورد-

 

تۆڕی میدیای عێراقی پرۆگرامە سیاسییە ئاساییەكانی خۆی ڕاگرت لە پێناو پاراستنی هاوسەنگی و بابەتیبوون لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەوپێیەی بەشێكی زۆر لە بەرپرسان و سیاسییەكان كە دەردەكەون كاندیدن لە هەڵبژاردنەكە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە تۆڕە فەرمییەكەی عێراق كە چەتری كۆكەرەوەی كەناڵەكانی ئەلعێراقییەیە بۆ "ناس كورد" ی ڕوونكردنەوە (1ی ئەیلولی 2021) ئەم هەنگاوە پشت ئەستوورە لە بە یاسای 26 ی ساڵی 2015 ی تۆڕی میدیای عێراقی هەمواركراو كە پێ دادەگرێت لەسەر ڕاگرتنی پرۆگرامە سیاسییەكان بۆ ماوەی 30 ڕۆژ پێش لە هەڵبژاردن. 

 

هاوكات لەگەڵ ئەمەدا تۆڕەكە جەختی لەوە كردووەتەوە كە دەرفەتی یەكسان و چوونیەك دەڕەخسێنێت بۆ پاڵێوراوەكان تا وەك كاندیدی لایەنە سیاسییەكان بەشداری لە دیبەیت و دیمانەكان بكەن لەبارەی هەڵبژاردنەوە و وەك كاندید خۆیان بناسێنن و باسی بەرنامەی خۆیان بكەن.