ناس کورد-
ئاسایشی شارەزوور ده‌ستگیركردنی سێ تۆمه‌تباری به‌دراوی 50 دۆلارى ساخته‌وه ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، له له‌به‌رواری (29/8/2021) هێزه‌كانیان له یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد به‌ناوی (ك . أ . ف)كه دووسه‌د دۆرلای ساخته‌ی پێبوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنی فه‌رمانی به‌ڕیز دادوه‌ر به‌مادده‌ی ( 281 له یاسایی سزاكان) به‌دواداچونی زیاتر و پشكنینی ماڵی تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕی (15.850) یانزده هه‌زار و هه‌شت سه‌دوو په‌نجا دۆلاردا كه‌سه‌رجه‌م بری پاره‌كه پێك هاتوه له په‌نجا دۆلاری.
له لێكۆەڵینه‌وكاندا تۆمه‌تباره‌كه ناوی دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ی ئاشكراكرد به‌ناوه‌كانی (ش . ف . ع) و (س . ح . ع) و ئەوانیش دەستگیرکران، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.