گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

زانیارى لەسەر بکوژانى جوانڕۆى باڵەبان ئاشکراکرا

2021.09.01 - 13:12
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى لەسەر بکوژانى جوانڕۆى باڵەبان ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

 تیمى پارێزەرانى دۆسیەى کوژرانى جوانڕۆى باڵەبان رایانگەیاند، بکوژانى جوانرۆ سەر بە دەزگایەکى ئەمنى باڵان و لەهەولێر دەوام دەکەن، بۆیە پۆلیس ئامادە نییە دەستگیریان بکات.

 

زانیارى زیاتر...

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پارێزەرێکى دۆسیەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسى هاوبەشدا لەگەڵ کەسوکارى جوانڕۆ، پۆلیسى دێگەڵەى تۆمەتبارکرد بەوەى بکوژانى جوانڕۆ دەستگیرناکات، لەکاتێکدا تەواوى ناو و ناونیشانیان رادەستکردون.

 

وتیشى "دەستگیرنەکردنى تۆمەتبارەکان جێگەى گومانە، تۆمەتبارەکان سەر بە دەزگایەکى ئەمنى باڵان و لەهەولێر دەوام دەکەن".

 

پارێزەرەکە ئەو دەنگۆیانەشى رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن جوانڕۆ لەسەر کێشەى کۆمەڵایەتى کوژرابێت و دەڵێت جوانڕۆ لەرووداوێکى زۆر گومانایدا تیرۆرکراوە.

 

دۆسیەى جوانڕۆ

بەرەبەیانى 22ى حوزەیرانى 2021، تەرمى هونەرمەند جوانڕۆى باڵەبان کە ئەندامى تیپی جوقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە بوو لە سنورى هەولێر بەخنکێنراوى دۆزرایەوە و تائێستا هۆکارى خنکاندنى لەلایەن پۆلیسەوە ئاشکرانەکراوە.  

 

هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر 22ى حوزەیرانى 2021 بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، کاتژمێر پێنجى بەرەبەیانى 22ى حوزەیران تەرمى ئەو هونەرمەندە لەگوندى پەلکەڕەش سەر بە ناحیەى دێگەڵە دۆزراوەتەوە کە خنکێنرابوو.  

  

جوانڕۆ خێزاندارە و خاوەنى سێ کچ و کوڕێکە، حوزەیرانى 2021 وەک هەر سەردانێکى دیکەى ئاسایی لە سلێمانییەوە بەرەو هەولێر بەڕێکەوت بۆ ئەوەى بچێت بۆ دەوامە فەرمییەکەى لەتیپى جوقى سەربازى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە و بەڵێنی دا دوو ڕۆژى تر بگەڕێتەوە، بەڵام پێش تەوابوونى دەوامەکەى خنکێنرا و تەرمەکەى گەڕێنرایەوە.  

  

تەرمى جوانڕۆ بەرەبەیانى سێشەممە 22ى حوزەیران دواى شەوێک لە دیارنەمانى بەدەستبەستراویی لە نزیک گوندی (پەلکەڕەش) کە دەکەوێتە نێوان کەسنەزان و دێگەڵە دۆزرایەوە.  

  

دواى دۆزینەوەى تەرمەکە وەزارەتى پێشمەرگە لەراگەیەنراوێکدا لەبارەى رووداوەکەوە رایگەیاند، بەدواداچوون و رێوشوێنی پێویستی لەسەر ئەو تاوانە گرتووەتەبەر و لەئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو چاوەڕێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانن.