گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دواى پێنج مانگ ڕێگە بە کازم فاروق درا بچێتە پەرلەمان

2021.09.01 - 12:23
App store icon Play store icon Play store icon
دواى پێنج مانگ ڕێگە بە کازم فاروق درا بچێتە پەرلەمان

ناس کورد-

کازم فاروق سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ ئەمڕۆ چووە باڵەخانەى پەرلەمانى کوردستان، ئەوەش دواى پێنج مانگ لەرێگریکردن لێی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە "ناس کورد" بینیویەتى دەردەکەوێت، کازم فاروق دەچێتە باڵەخانەى پەرلەمان، بەڵام رێگەى پێنادرێت بەشدارى دانیشتنى پەرلەمان بکات.

 

کازم فاروق بەدرێژایی پێنج مانگ رێگری لێکرا بچێتە پەرلەمان و بەشدارى دانیشتنى پەرلەمان بکات، بەهۆى پێڵاوگرتن لەسەرۆکى پەرلەمان لەدانیشتنێکدا.