ناس کورد-
ئاستى هەناردەى کارەبا لە هەرێمەوە بۆ عێراق لە حەوت مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینیوە و زیاتر لە پێنج هێندە زیادیکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى ئامارێکى دەستەى ئامارى هەرێم کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەمانگى یەکى ئەمساڵدا 124 مێگاوات کارەبا هەناردەى عێراق کراوە و مانگ لەدواى مانگ بڕەکە زیادیکردووە تا لەمانگى شەشدا گەیشتووەتە 716 مێگاوات.
هەر بەپێی ئامارەکە، ئاستى بەرهەمهێنانى کارەبا و پێدانى بە هاوڵاتییان لەو ماوەیەدا بەرز و نزمى بەخۆوە بینیوە.