گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارنامەى کۆبوونەوە

حکومەتى هەرێم بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین و نان تاوتوێدەکات

2021.09.01 - 10:04
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین و نان تاوتوێدەکات

ناس کورد-

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و چوار تەوەر تاوتوێدەکات لەناویاندا بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین و نان و سەمون و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتى هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو تەوەرانەى دیاریکرد کە لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێن.

 

یەکەم: خستنەڕووی پوختەی دەرەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان. هەروەها خستنەڕووی پوختەی دەرەنجامی بەشداریکردنی شاندی هەرێمی کوردستان لە دوا گەڕی دایەلۆگی ستراتیجی نێوان کۆماری عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە ڕۆژانی 22 بۆ 28ی تەمموزی 2021 لە واشتنتن دی سی بەڕێوەچوو.

 

دووەم: خستنەڕووی هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دارایی و ئابوری و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان و کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین.

 

سێیەم: خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی بەڕێزان وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە رێکەوتی 2021/8/29 سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی فڕن و نانەواخانەکان و گرانبوونی نرخی نان و سەموون و ئاسانکاری و پشتیوانیی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەم بوارەدا.

 

چوارەم: خستنەڕووی هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رووبەڕووبوونەوەی کێشەی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان.