گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بڕیارى عێراق نەک ماکرۆن’’

هادى عامرى: کۆتایی ئەمساڵ هیچ هێزێکى بیانى لەناویاندا تورکیا لەعێراق نامێنن

2021.09.01 - 08:43
App store icon Play store icon Play store icon
هادى عامرى: کۆتایی ئەمساڵ هیچ هێزێکى بیانى لەناویاندا تورکیا لەعێراق نامێنن

 

ناس کورد-

 

هادى عامرى سەرۆکى رێکخراوى بەدر رایگەیاند، کۆتایی ئەمساڵ هیچ هێزێکى بیانى لەناویاندا هێزەکانى تورکیا لەخاکى عێراق نامێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عامرى لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتى "رۆژى 31 ى 12ى 2021 هیچ هێزێکى بیانى نە فەڕەنسى و تورکی لە عێراق نامێنن، ئەوە بڕیارى عێراقییەکانە نەک ئیمانوێل ماکرۆن، لەگەڵ رێزمدا بۆى".

 

وتیشى "دۆخى عێراق و ئەفغانستان پێکەوە بەراورد ناکرێن، عێراق دۆخێکى روونى هەیە، ئێمە کەسێکمان نییە دژى عێراق بێت، داعش کۆتایی هاتووە"

 

عامرى باسى لەوەشکرد، گروپەکانى بەرگریش بڕوایان بە پڕۆسەى سیاسی هەیە و بەرگرى لێدەکەن و بەشدارن تێیدا.

 

ئەوەشى خستەڕوو، دواى چونە دەرەوەى هێزە بیانییەکان هەموو هێزە عێراقییەکان یەکگرتوو دەبن بۆ بنیاتنانى وڵات.