گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بڕیارى کۆتایی’’

ئەگەرى لەسێدارەدانى زیندانییەکى کورد لەئێران لەئارادایە

2021.08.31 - 22:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەرى لەسێدارەدانى زیندانییەکى کورد لەئێران لەئارادایە

ناس كورد-

 

پارێزەرى حەیدەر قوربانى زیندانى سیاسی کورد لە ئێران رایگەیاند، ئەگەرى جێبەجێکردنى سزاى لەسێدارەدان بەسەر ئەو زیندانییەدا لە ئارادایە و بریارەکە کۆتایی هاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵح نیکبەخت ئەمڕۆ سێشەممە بە دەنگى ئەمریکاى رایگەیاند، سزاکە نێرداوەتە بەشی جێبەجێکردن و دوایین زانیارییەکانیش ئەوەیە کە دادوەرانی کامیاران و سنە تەنیا ئەوەیان قبوڵکردووە کە سزاکە دەستبەجێ بەڕێوەنەچێت.

 

 وتیشی لە ئێستادا نزیکەی دوو هەزار خەڵکی شارەکانی کامیاران و سنە و کرماشان نامەیەکیان واژووکردوە کە تیایدا داوایان لە ڕێبەری باڵای ئێران کردووە سزای قوربانی ڕابگرێت.

 

لە چەند ڕۆژى رابردوودا داواکاری جێبەجێکردنی مادەی 477 ی یاسای ڕێکاری تاوانەکان لەجیاتى سزاى سێدارە سەبارەت بە کەیسی حەیدەر قوربانی لەلایەن سەرۆکی دادوەری پارێزگای کوردستانەوە رەتکرایەوە، ئەوەش نیگەرانییەکانى سەبارەت بە لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی زیادکرد.

 

 ساڵح نیکبەخت جەختیکردەوە، لە ئێستادا بڕیارەکە کۆتایی هاتووە و زۆر نزیک بووەتەوە لە جێبەجێکردنی.

 

حەیدەر قوربانی لە مانگی 10 ی ساڵی 2016 لە کامیارانی کوردستانی ئێران دەستگیر کرا و تاوانبارکرا بە ڕووداوێکی توندوتیژیی کە مانگێک پێشتر لەوێ ڕوویدابوو و تیایدا 3 کەسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران کوژرابوون.