گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوێندکارێکى نابینا سێیەمی سەر ئاستی هەرێمە.. چۆنی وانەکانى خوێندووە؟

2019.06.27 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندکارێکى نابینا سێیەمی سەر ئاستی هەرێمە.. چۆنی وانەکانى خوێندووە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- خوێندکارێکى نابینا لە خوێندنگەیەکی سلێمانی لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئەمساڵ بە بەدەستهێنانی کۆنمرەى 96 لەسەر ئاستی هەرێم پلەى سێیەمی بەدەسهێنا. ڕاكۆ تاهیر ئەحمەد، كوڕێكی نابینای تەمەن 18 ساڵانە و قوتابی قۆناغی شەشەمی بەشی وێژەیی خوێندنگەی سەڵاحەددین بووە لە شاری سلێمانی و لە تاقیکردنەوەکاندا كۆنمرەی 96 هێناوە و لەسەر ئاستی هەرێم لە پلەی سێیەم دێت. . ڕاكۆ دەڵێت، "هاوینی ڕابردوو دەستم بە هەوڵ و كۆشش كرد بەتایبەت وانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزیم لەو ماوەیەدا تەواو كرد، دواتر لە كاتی دەستپێكردنی دەوامی خوێندن مامۆستا هەر ئەركێكی بەسەر دەداین جێبەجێم دەكرد و لە مانگی ئاداری رابردووشەوە خۆم یەكلاكردەوە بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ و رۆژانە 12 تا 13 كاتژمێر كۆششم دەكرد". ڕانکۆ دەشڵێت، "كەسانی چاوساغ بە چاو كۆشش دەكەن و دەخوێننەوە، بەڵام ئێمەی نابینا كە كۆشش دەكەین لە رێگەی بیستنەوە دەبێت و بە گوێ‌ كۆشش دەكەین، بەجۆرێك وانەكان بۆ ئێمە تۆماركراوە و چەند لایەنێك هەموو وانەكانیان بۆ تۆمار كردوین و لە رێگەی فلاش پلەیەرەوە گوێی لێدەگرین و دەیڵێینەوە، ئەگەر پێویستیشی بەلەبەركردن بێت ئەوا لەبەری دەكەین". . دەشڵێت، "بەدەستهێنانی ئەو ئەنجامە دوای هەوڵ و تێكۆشانێكی زۆر هات، ئامانجم زۆر بوو كە نمرەیەكی بەرز بەدەستبهێنم، تەنانەت خەونم بوو كە زۆر شەو خەونم بە بەدەستهێنانی نمرەیەكی بەرزەوە دەبینی، لەگەڵ ئەوەش بۆ هاتنەدی ئەو حەزەم زۆر هەوڵمدا و مامۆستاكانیش پشتیوانی زۆریان كردم". ئەو لە بارەی شێوازی خوێندنەوە و كۆششكردنی لە وانەكاندا دوا و گوتی: "هاوینی رابردوو دەستم بە هەوڵ و كۆشش كرد بەتایبەت وانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزیم لەو ماوەیەدا تەواو كرد، دواتر لە كاتی دەستپێكردنی دەوامی خوێندن مامۆستا هەر ئەركێكی بەسەر دەداین جێبەجێم دەكرد و لە مانگی ئاداری رابردووشەوە خۆم یەكلاكردەوە بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ و رۆژانە 12 تا 13 كاتژمێر كۆششم دەكرد".