گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و وردەکاریی

’’رسوماتى زۆر بۆ ژمارە و تابلۆ’’..دوا پێشهات لەبارەى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانەوە

2021.08.31 - 16:33
App store icon Play store icon Play store icon
’’رسوماتى زۆر بۆ ژمارە و تابلۆ’’..دوا پێشهات لەبارەى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانەوە

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستى زوو چارەسەرکردنى کێشەى ئەو ئۆتۆمبێلانە، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت ئەگەر حکومەت دەیەوێت رسوماتێکى زۆر دابنێت بۆ پێدانى ژمارە یان ئارام ئۆتۆمبێلەکانیان لێبسەنێت باشترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنەکە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا لە سلێمانى کە پەیامنێرى "ناس کورد" تێیدا ئامادەبوو داواى لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەزوترین کات چارەسەرى کێشەکە بکەن، تابتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان ببەنە دەرەوە تا ئەوکاتەى بڕیارى کۆتایی لەسەر ئەو پرسە دەدرێت.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، ناکرێت حکومەت بەئارەزوى خۆى رسومات لەسەر پرسی دانانى ئارام یان ژمارە بە ئۆتۆمبێلەکان دابنێت، بۆ نمونە ئەگەر پەنجا وەرەقە رسومات لەسەر ئۆتۆمبێلێکى پەنجا وەرەقەیی دابنرێت، نەیکات باشترە و ئۆتۆمبێلەکانیان لێبسەنێت باشترە.

 

بەوتەى ئەنجومەنەکە، کار لەسەر ئەو پرسە کراوە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، بەڵام هێشتا ئەنجامەکەى دیار نییە.

 

لەبارەى مامەڵەکردن بە ئۆتۆمبێلەکانەوە، ئەنجومەنەکە باسى لەوەکرد، مامەڵە بەردەوامە بەڵام وەکو پێشتر نییە و نرخەکانیشیان دابەزیوە، ئێستا ئۆتۆمبێلێکى ٦٠ وەرەقەیی بە ٤٠ وەرەقەیە.