گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕوونکردنەوەیەک لە کلینکی عەلی ناجییەوە بۆ ھەموو لایەک

2021.08.31 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە کلینکی عەلی ناجییەوە بۆ ھەموو لایەک

ناس کورد-

کلینکی عەلی ناجیی تایبەت بەکۆڕۆنا ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پشکنینی کۆرۆنا لە کلینکەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەنجامی پشکنینەکە باوەڕ پێکراوە سەرجەم ئەنجامەکان بارکۆدی تایبەتی لەسەرە، دەشڵێت، تەنھا ٨ بۆ ٢٤ کاتژمیری پێویستە بۆ دەرچونی ئەنجامەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کلینکی عەلی ناجیی تایبەت بەکۆڕۆنا (سێشەممە 31ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "کلینکەکەمان لەسەرەتای ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەک یەکەم کلینک و قەڵغانی ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەسەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی کراوەتەوە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیە، بەفەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە بەرواری ١٥⁄٨⁄٢٠٢١ پشکنینی P.C.R بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی بەمەبەستی گەشتکردن سەردان دەکەن ئەنجام دەدرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە بە پێویستی دەزانین بەرچاوڕونبن لەم خاڵانە:-

 

١.ئەنجامی پشکنینەکە باوەڕ پێکراوە و ھەمان سیستەمی نەخۆشخانەی شەھید تاھر عەلی والی بەگ لە سەرچنار پەیڕەو دەکرێت و ھەردوو شوێنەکە لە تاقیگەی مۆڵیکیولەری سەرچنار ئەنجام دەدرێت.

 

٢. ئەنجامەکان بەھەمان کلێشە و نوسراوی نەخۆشخانەی شەھید تاھیر لەسەرچنار دەدرێتەوە کە سیستەمەکە پەیوەستە بە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم دەتوانێت ھاووڵاتی ڕاستەوخۆ وەریبگرێتەوە لەڕێگەی وێبسایتی وەزارەتی تەندروستی کەپێویست بە ھیچ مۆرێک ناکات.

 

٣. سەرجەم ئەنجامەکان بارکۆدی تایبەتی لەسەرەو بەو ڕێگەیەش بەڵگەی ڕاستی ئەنجامەکە دەردەخات لەسەرجەم فڕۆکەخانەو خاڵە سنوریەکان باوەڕپێکراوە.

 

٤. کلینکی عەلی ناجی بۆکەمکردنەوەی ئەو لۆدەی لەسەر پشکنینی گەشتیاران کراوەتەوە تاھاوکاربێت بۆ کەمکردنەوەی بەرکەوتن و قەرەباڵغی کەتەنھا لەماوەی ٥ بۆ ١٠ خولەکدا سەرجەم کارەکانی پشکنینەکە ئەنجام دەدرێت.

 

٥. ئەنجامی پشکنینی سەفەر تەنھا ٨ بۆ ٢٤ کاتژمیری پێویستە بۆ دەرچونی ئەنجامەکە.

 

٦. لەپێناو خزمەتکردنی ھاووڵاتیان پشکنینی ھاووڵاتیان لە کاتژمێر ٨ بەیانی بۆ ٩ شەو لە کلینکەکە ئەنجام دەدرێت.