گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تاڵیبان ئازادبوونی ئەفغانستانی ڕاگەیاند و پەیامێکی ئاڕاستەی ئەمەریکا کرد

2021.08.31 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
تاڵیبان ئازادبوونی ئەفغانستانی ڕاگەیاند و پەیامێکی ئاڕاستەی ئەمەریکا کرد

ناس کورد-

وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، ئەفغانستان لەگەڵ دەرچوونی دوایین سەربازی ئەمەریکا سەربەخۆیی بەدەست هێناوە، دەشڵێت، پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئەمەریکا دەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زەبیحوڵا موجاهید، وتەبیژی بزووتنەوەی تاڵیبان (سێشەممە 31ی ئابی 2021) بە لە زاری کەناڵی 1(1TV)ی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، " ئەمریکا تووشی شکست هات و ئامانجەکانی لە ئەفغانستان بەدەستنەهێنا، بە کشانەوەی هێزەکانیشیان سەربەخۆییمان بەدەست هێنا."

 

وتەبێژی تاڵیبان داوای پەیوەندییەکی باشیشی لەگەڵ ئەمەریکا کردووە و ڕایگەیاندووە، "تاڵیبان پەیوەندیی باشی لەگەڵ ئەمریکا دەوێت."

 

ئاژانسی ئاسۆشییەتد پرێس لەزاری بەرپرسانی تاڵیبانەوە ڕایگەیاند، کۆتا فڕۆکەی ئەمریکی فڕۆکەخانەی کابوڵی بەجێهێشت و پنتاگۆنیش دەڵێت ئەرکی سەربازیی 20 ساڵەیان لەو وڵاتە کۆتایی هات.