ناس کورد-
ئاژانسی ئاسۆشییەتد پرێس لەزاری بەرپرسانی تاڵیبانەوە ڕایگەیاند، کۆتا فڕۆکەی ئەمریکی فڕۆکەخانەی کابوڵی بەجێهێشت و پنتاگۆنیش دەڵێت ئەرکی سەربازیی 20 ساڵەیان لەو وڵاتە کۆتایی هات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسەکە لە هەواڵێکی بەپەلەدا ڕایگەیاند، چەکدارانی تاڵیبان لە فڕۆکەخانەی کابوڵ دەڵێن دواین فڕۆکەکانی ئەمریکا فڕۆکەخانەکەیان بەجێهێشتووە.
Goodbye #America
— Islamic Emirates Of Afghanistan️ (@TalibanSoldiers) August 30, 2021
The last American plane is flying in the latest video from #KabulAiport pic.twitter.com/eAppNqdjt6
هاوکات بڕیارە جەنەڕاڵ کینیس ماکینزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا و ئەنتۆنی بلنکن، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا وتارێک دەدەن دوای ئەوەى دواین سێ فڕۆکەی ئەمریکا کابوڵی بەجێهێشت.
هاوکات فۆکس نیوز لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای کرد، ئەمشەو سەرجەم دیبلۆماتکارانی ئەمریکا کابوڵیان بەجێهێشتووە.
لە لایەکی ترەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە تەواوەتی لە ئەفغانستان کشاندووەتەوە و ئەرکی سەربازیی 20 ساڵە لەو وڵاتە کۆتایی هات.
دەشڵێت، زیاتر لە 123 هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە فڕۆکەخانەی ئەفغانستانەوە براونەتە دەرەوە.
پنتاگۆن جەختی کردووەتەوە کە باڵیۆزی ئەمریکا لە کابوڵ لەناو کۆتا فڕۆکەدا بووە کە ئەو وڵاتەی بەجێهێشتووە.
لە لایەکی ترەوە و دەستبەجێ دوای بڵاوبوونەوەى هەواڵەکە، چەکدارانی و لایەنگرانی تاڵیبان تەقەی خۆشی بە ئاسماندا دەکەن.
Celebratory gunfire #Kabulairport #Afghanistan pic.twitter.com/behl9ZRPU0
— lyse doucet (@bbclysedoucet) August 30, 2021