گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

وەزیری بەرگریی عێراق بەهۆی پرسیارێک لەبارەی پەکەکە دیدارێکی ڕاستەوخۆ بەجێدەهێڵێت

2021.08.30 - 20:35
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری بەرگریی عێراق بەهۆی پرسیارێک لەبارەی پەکەکە دیدارێکی ڕاستەوخۆ بەجێدەهێڵێت

ناس کورد-

پرسیارێک لەبارەى پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و ڕێگا و میکانیزمی ڕووبەڕووبوونەوەى، جومعە عیناد، وەزیری بەرگریی عێراق توڕە دەکات و لە دیدارێکی ڕاستەوخۆدا دەکشێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جومعە عیناد لە "دیداری ڕفیدەین بۆ گفتوگۆ" بەهۆی شێوازی پرسیارەکە لەبارەى پەکەکە توڕە بوو و داوای کرد بە شێوەیەکی گێچەڵئامێز پرسیار نەکرێت و جەختیکردەوە کە "پێویستە بوونی پەکەکە لە عێراق کۆتایی پێبهێنرێت."

جومعە عیناد پێش ئەوەى دیدارەکە بەجێبهێڵێت دەربارەی دۆسیەی بۆردومانەکانی تورکیا لە ناو خاکی عێراق وتی، ئەوە پێشێلکاریی سەروەریی عێراق نییە."

 

وتیشی، "دەستێوەردانی تورکیا لە عێراق پاساودارە، هەروەها دەستێوەردانیش نییە بەڵکو سەرپێچییە."

 

وتیشی، "ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بەبێ هەماهەنگی بەڕێوەدەچێت، هەرچەندە لەگەڵ ئەوان رێککەوتن هەیە بۆ دانانی ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەبارەى بۆردومانکردن و لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان".