گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەلار؛ سێ کەس بە هەزار و 400 فیشەکەوە دەستگیرکران

2021.08.30 - 19:53
App store icon Play store icon Play store icon
کەلار؛ سێ کەس بە هەزار و 400 فیشەکەوە دەستگیرکران

ناس کورد-

پۆلیسی گەرمیان سێ کەسی بە هەزار و 400 فیشەکەوە دەستگیرکرد کە "دەیانویست بە نایاسایی بیبەنە ئێرانەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا (31ی ئابی 2021) دەڵێت، شەوی ڕابردوو لەکاتی دانانی بازگەی مەفرەزەکانی 104ی کەلار لە تەکسیەکدا کە شۆفێر و دوو سەرنشین بوون دەستگیرا بەسەر هەزار و 400 فیشەکی کڵاشکۆف."

 

دەشڵێت، "بەوتەی خۆیان دەیانویست بەنایاسایی بیبەنە وڵاتی ئێرانەوە".

 

باسی لەوەشکردووە کە "لەئێستادا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە و سێ تۆمەتباریش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 21ی چەک بەندکراون و لەبەشی پۆلیسی کەلار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە."