گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمپانیاکە چی دەڵێت؟

یەکەم حاڵەتی مردن دوای وەرگرتنی ڤاکسینی فایزەر تۆمار کرا

2021.08.30 - 18:10
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم حاڵەتی مردن دوای وەرگرتنی ڤاکسینی فایزەر تۆمار کرا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی نیوزیلاند تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی مردنی پەیوەندیداری بە ڤاکسینی فایزەر ڕاگەیاند دوای ئەوەی ئافرەتێک تووشی چەند کاریگەرییەکی لاوەکی دەگمەن بوو کە بووە هۆی هەوکردنی ماسولکەی دڵی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو حاڵەتە لە کاتێکدا ڕوویدا کە نیوزیلاند بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەى پەتای کۆرۆنا بە کوتانی هاوڵاتیانی کە شەش مانگە هیچ حاڵەتێکی پەتاکەى تۆمار نەکردووە، وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەکی سەربەخۆ و تایبەتمەندی بۆ پشکنینی و چاودێریکردنی سەلامەتی ڤاکسینەکان و هەروەها مردنی ئەو ژنە پێکهێناوە.

 

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێت، "ئەمە یەکەم حاڵەتی مردنە لە نیوزیلاند ڕوویدابێت چەند ڕۆژێک دوای کوتان بە ڤاکسینی فایزەر"، هەرچەندە ڕاگەیەنراوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە تەمەنی ژنەکە نەکردووە، بەڵام جەخت دەکاتەوە کە "لیژنەکە هۆکاری مردنەکەى بۆ هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ گەڕاندووەتەوە کە یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییە دەگمەنە ناسراوەکانی ڤاکسینی فایزەرە."

لەوبارەیەوە، کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی دەڵێت، ئاگادارە لە ئەگەری ڕوودانی هەوکردنی ماسولکەی دڵ دوای کوتان، بەڵام ئەو جۆرە کاریگەریە لاوەکیانە زۆر دەگمەنن.

 

کۆمپانیاکە بە ڕۆیتەرزی وتووە، "فایزەر زۆر بە وردی چاودێری حاڵەتەکان دەکات و زانیاری پەیوەندیدار کۆدەکاتەوە لەوبارەیەوە".

 

جەخت دەکاتەوە کە "سوودەکانی کوتانی ڤاکسینی فایزەر زۆر زیاترە لە مەترسی و کاریگەرییە لاوەکییەکانی کە لەوانەیە توشی مرۆڤ بێت".