گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

یەکێتى مامۆستایان رونکردنەوە لەسەر مەرجى ڤاکسین بۆ مامۆستایان دەدات

2021.08.30 - 17:21
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى مامۆستایان رونکردنەوە لەسەر مەرجى ڤاکسین بۆ مامۆستایان دەدات

ناس کورد-

سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان رایگەیاند، دیارینەکردنى وەرگرتنى ڤاکسین بۆ مامۆستایان وەک مەرج  بۆ ساڵى نوێی خوێندن پەیوەندى بەکەمى بڕى ڤاکسینى بەردەستەوە هەیە، ئەگەر بڕەکە زیاد بێت رەنگە قسەى دیکەى لەسەر بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد گەرمیانى ئەمڕۆ دووشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بابەتى وەرگرتنى ڤاکسین نەکراوەتە مەرج بۆ مامۆستایان بۆ ساڵى نوێی خوێندن، بەڵکو رۆژێک دیاریکراوە بۆ ئەوەى مامۆستایان خۆیان بکوتن تا لەمەترسی ئەو پەتایە بەدوربن لەگەڵ کردنەوەى ناوەندەکانى خوێندن.

 

گەرمیانى هۆکارى دانەنانى مەرجى وەرگرتنى ڤاکسینى بۆ مامۆستایان گەڕاندەوە بۆ کەمى بڕى ڤاکسین کە بەشى تەواوى دانیشتوانى هەرێم ناکات و دەڵێت ئەگەر بڕەکە زۆر زیادبوو ئەوکات رەنگە قسەى دیکە لەو بارەیەوە بکرێت.

 

لەبارەى ئەگەرى کوتانى خوێندکارانەوە، ئەحمەد گەرمیانى وتى ئەوە پەیوەندى بە تەندروستى جیهانییەوە هەیە و هەر بڕیارێک لەو بارەیەوە لەسەر بنەماى هەڵسەنگاندنى ئەو رێکخراوە دەبێت بۆ لێکەوتەکانى ڤاکسین لەسەر منداڵان و خوێندکاران.