ناس کورد-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە ڕێگەدان بە گەشتکردنەوەى هاوڵاتیانی عێراقی لە دەروازە سنورییەکانی هەرێم بۆ هیندستان "بە مەرجێک لەکاتی گەڕانەوەیان پشکنینی (PCR) بکەن و لەسەر ئەرکی خۆیان کەرەنتینە بکرێن بۆ ماوەی 14 ڕۆژ."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بڕیارەکە کە ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی ئابی 2021، دەرچووە و سبەینێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەوە، بڕیار دراوە بە ڕێگەدان بە هاتنەژوورەوەی کەسانی بیانی و ئەوانەی لەدوای 1ی تەموزی 2021ەوە سەردانی هیندستانیان کردووە لە دەروازە سنورییەکانی هەرێم بە مەرجی کردنی پشکنین PCR و کەرەنتینەکردنیان لەسەر ئەرکی خۆیان.