ناس کورد-
سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى رایگەیاند، داوایانکردووە لەدابینکردنى بەنزیندا بەغدا هاوشێوەى پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشور مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکانى هەرێمدا بکات، تا بەنزینى حکومى بە 450 دینار و بازرگانیش بە 650 دینار بفرۆشرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سیروان محەمەد ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بەنزینى بازرگانى لەهەرێمى کوردستان کە لەدەرەوە هاوردە دەکرێت کێشە و گیروگرفتى خۆى هەیە و داوایانکردووە چارەسەر بکرێت.
وتیشى "ئەمجارە حکومەت بەجدى هاتووەتە سەرخەت بۆ چارەسەرى ئەو کێشانە".
لەبارەى قەبارەى ئەو گرێبەستانەى لەپێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى واژۆکراون، سیروان محەمەد باسى لەوەکرد، تا ئێستا لە 10 ملیۆن دۆلار تێپەڕیوە، بەڵام دواى تەواوبوونى پێشانگاکە زیاتر قەبارەکە دەردەکەوێت.