گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پرۆسەکە خێرا بێت’’

نوسراوی فەرمیی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی نەوت

2021.08.30 - 12:15
App store icon Play store icon Play store icon
نوسراوی فەرمیی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی نەوت

 ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هەرسێ وەزیری دارایی و سامانە سروشتییەکان و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکاریکردن بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان لە وەرزی زستاندا و داواشی کردووە، پرۆسەکە خێرا بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نوسراوێكی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، كە لە بەرواری 12ی ئابی 2021، دەرچووە و تیایدا هەردوو وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتییەكان و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ ڕاسپێردراون بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان لە وەرزی زستاندا.

 

لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەکراوە، " پێویستە پڕۆسەكە خێرابێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە كاتی خۆیدا سوودی لێ ببینن".

 

ئەوەش هاتووە، "پەیوەندی بە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بكرێت، بۆ دابینكردنی بەشە سووتەمەنی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق."

 

هەر ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، "بە بڕیاری حکومەتی هەرێم و بە پشت بەستن بە بەغدا پێش وەرزی زستان هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوتی پێدەدرێت."