گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تویژێك لە خەڵك بەرگرییان زیاترە لەوانەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە

2021.08.30 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon
تویژێك لە خەڵك بەرگرییان زیاترە لەوانەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە

ناس کورد-

توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات ئەوانەی چاك بوونەتەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا، مەترسی توشبوونیان بە نەوە نوێیەكە (دەلتا) كەمترە لەوانەی دوو ژەم ڤاكسینی ڤایزەری ئەمەریكییان وەرگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی توێژینەوە ئەمەریكییەكە كە بلومبێرگ بڵاوی كردووەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی (30ی ئابی 2021)، بەرگری لەش پاش توشبوون بەكۆرۆنا و چاكبوونەوە لە نەخۆشییەكە زۆر بەهێزترە لەو بەرگرییەی ڤاكسینی ڤایزەر دەیبەخشێت، ئەمەش پێچەوانەی دەرەنجامی هەندێ توێژینەوەی هاوشێوەیە لە ئیسرائیل كە بەرگری ڤاكسینیان بەبەهێزتر تێدا دەركەوتووە.

 

هەر بەگوێرەی توێژینەوەكە ئەوانەی كۆرۆنایان تێپەڕاندووە حەوت ئەوەندەی پارێزراوتربوون لە توشبوونەوە بە نەوەی نوێ (دەلتا) بەرامبەر بە شەش ئەوەندە بۆ وەرگرانی ڤاكسین و بەقسەی توێژەران ئەمەش دەریدەخات بەرگری سروشتی بەدەستهاتووی توشبوون بەردەوام و درێژخایەنە.

 

هەر بەگوێرەی توێژینەوەكە ئەوانەی چاكبوونەتەوە ئەگەر یەك ژەم ڤاكسین وەرگرن ئەوە بەرگرییەكەیان باشتر دەبێت.