گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەڵبژاردن؛ شەش هێزی وەلائی و سێ لیستی خۆپیشاندەر لە كێبەركێ بەشدارن

2021.08.30 - 11:24
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵبژاردن؛ شەش هێزی وەلائی و سێ لیستی خۆپیشاندەر لە كێبەركێ بەشدارن

ناس کورد-

شەش لیست و حیزبی هێزە وەلائییەكانی شیعە بەشدارن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەبەرامبەریشدا سێ حیزب و لیست بانگەشەی نوێنەرایەتی خۆپیشاندەرانی تشرین دەكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی لیست و داتاكانی كۆمسیۆن كە "ناس كورد" بینیویەتی (30ی ئابی 2021) هێزە شیعە وەلائییەكانی دۆستی ئێران لە هەڵبژاردن بریتین لە:

 

كەتیبەكانی حیزبوڵڵا لەڕێگەی بزوتنەوەی (حقوق) بە 40 كاندید بەشدارە كە حسێن موئنیس سەرۆكایەتییان دەكات. ناوبراو پێشتر وەك وتەبێژی حیزبوڵڵا كاری كردووە لەژێر ناوی (أبو علي العسكري) و زۆرترین هێرش و تەشەری لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران داوە.

 

كەتیبەكانی ئیمام عەلی لەژێر ناوی (حركة العراق الوطنية) بە 24 پاڵێوراو بەشدارە، دیارترین ئەستێرەی سەربازی ئەم حیزبەش ئەبو عزرائیلە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چالاكە.

 

وتەبێژی حەشد و پەرلەمانتار ئەحمەد ئەسەدی سەرۆكایەتی لیستێك دەكات لەكاتێكدا خۆی بەرپرسی یەكەمی كەتیبەكانی (جند الإمام) ـە.

 

كەسێكی تر بەناوی ئەبو عەلی دەڕاجی سەرۆكایەتی لیستێك دەكات بەناوی (التحدي) كە لیستی لیوای (ابو الفضل العباس) ـەو شەش پاڵێوراوی هەیە.

 

بزووتنەوەیەكی نوێ بەناوی (ولائیون الإسلامي) بەسەرۆكایەتی عەمار موسەوی بەشدارە كە دوو پاڵێوراوی هەیە.

 

لەشاری بەسرەش یوسف سەناوی لەرێگەی "حزب ثار الله الإسلامي" بە سێ كاندید بەشدارە.

 

گروپە وەلائییەكان بریتین لە هێزە چەكدارە شیعەكانی شوێنكەوتەی مەرجەعیەتی ویلایەتی فەقێی ئێرانی، لەڕووی بودجە و پاڵپشەوە كۆمەك و یارمەتی لە دەستەی حەشدی شەعبی وەردەگرن بەڵام لە ڕووی ئاراستەكردنەوە فەرمان لە بەرەی "موقاوەمەی ئیسلامی" وەردەگرن كە لە تارانەوە تا لوبنانە.

 

بەرامبەر بەم هێزانەش سێ لیست و حیزبی نوێ هەڵگری ناوی خۆپیشاندانەكانی تشرینی 2019 ن كە بریتین لە:

 

"حركة نازل آخذ حقي" بە سەرۆكایەتی مشرق الفريجي كە 19 پاڵێوراوی هەیە

 

"حركة امتداد" بەسەرۆكایەتی علاء الركابي كە چالاكوانێكی ناسراوی ناسریەیە و 38 پالێوراوی هەیە

 

تجمع تشرين الوطني بەسەرۆكایەتی ایاد الفتلاوي

 

هێزە نوێیەكانی لەدایكبووی ناو خۆپیشاندانەكانی كۆتایی 2019 بۆچوونیان یەك نییە لەبارەی هەڵبژاردن و ژمارەیەكیان بایكۆتیان كردووە چونكە پێیانوایە هەڵبژاردن مەرجەكانی كێبەركێی تەندروستی تێدا نییە و ملكەچی چەك و پارە و پێگەی ئاینییە.