گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

نوێترین قسەی ئەمەریکا لەبارەی کشانەوە لە عێراق و هەرێم

2021.08.30 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین قسەی ئەمەریکا لەبارەی کشانەوە لە عێراق و هەرێم

ناس کورد-

كۆنسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ناکشێتەوە و ده‌مێنێته‌وه‌، دەشڵێت، بارودۆخی ئه‌فغانستان و عێراق جیاوازه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆبەرت پالەدینو، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان (دووشەممە 30ی ئابی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "سەرۆک بایدن لە گرنگی هەرێمی کوردستان و عێراق تێدەگات و بە روونی بە مستەفا کازمی گوتووە، سەقامگیری عێراق بۆ ناوچەکە گرنگە، ئەمەریکا هەرێمی کوردستان و عێراق جێناهێڵێت، تەنیا هێزە شەڕکەرەکان لە عێراق دەگوازێتەوە."

 

سەبارەت بە هاوشێوەیی دۆخی عێراق و ئەفغانستان کە باس دەکرێت، بەرپرسە ئەمەریکییەکە باسی لەوەکرد، " بارودۆخی عێراق و ئەفغانستان جیاوازە، شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە و بەرژەوەندییەکان وا دەخوازن پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق بەردەوام بن".

 

جەختیشیکردەوە، " پابەندین بە پەیوەندیی دوورمەودا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق، ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان خەڵکی کوردستان و ئەمەریکا لە هەمووکات پتەوترە و بەردەوامیش دەبێت".

 

پالەدینۆ ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر بە هەرێمی وکوردستان و عێراق ڕووی نەداوە و سەرۆک بایدن یەکێکە لەو سەرۆکانەی تێگەیشتنی قوڵی هەیە و دۆستایەتییەکی باشی لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان هەیە."