گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’لە کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگیدا پرسێک یەکلایی کرایەوە’’

2021.08.30 - 09:48
App store icon Play store icon Play store icon
’’لە کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگیدا پرسێک یەکلایی کرایەوە’’

 ناس کورد-

لەدوای کۆبوونەوەکەی شەوی ڕابردووی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، سۆشیاڵ میدیای لاهور شێخ جەنگی بە ئیجابی باسی کۆبوونەوەکە دەکات و دەڵێت، ناوبراو بەهیچ جۆرێک هەرێمی کوردستان جێناهێڵێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دواى ئەوەى گرژییە میدیاییەکانیان رووى هەڵکشانى زیاتر کرد، لەگەڵ نەبوونى هیچ دەرچەیەک بۆ چارەسەرى کێشەکانیان، شەوی ڕابردوو بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی کۆبوونەوە.

 

بەگوێرەی سۆشیاڵ میدیای نزیک لە لاهور شێخ جەنگی، دوای ئەوەی لەچەن رۆژی رابردوودا، ناوبراو رەتیکردەوە بڕواتە دەرەوەی وڵات، لە کۆبونەوەکەی ئەمشەودا ئەو پرسە یەکلابووەتەوە کە لاھور شێخ جەنگی لە هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە و درێژە بە کاری سیاسی دەدات.

 

هاوکات بەختیار شاوەیس، وتەبێژى فراکسیۆنى یەکێتى لەپەرلەمانى عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بە نێوەندگیریی ئەمریکییەکان بووە. 

 

کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە گرژی و ناکۆکییەکانى نێوان هاوسەرۆکانى یەکێتى بەبێ چارەسەر ماوەتەوە، لەنوێترین پێشهاتدا میدیاى بافڵ تاڵەبانى باس لەوەدەکات لاهور جەنگى ویستویەتى لەرێگەى دوبارەکردنەوەى هەڵسوکەوتەکانى مام جەلالەوە خۆى وەک ئەو پیشان بدات، لاهور جەنگیش دەڵێت "ورەى پۆڵاینە". 

 

میدیاى بافڵ تاڵەبانى لە راپۆرتێکى ڤیدیۆییدا کە "ناس کورد" بینیویەتى باس لەوەدەکات، لاهور جەنگى هەوڵیداوە هاوشێوەى مام جەلال جامانە لەسەر بکات و تەسبیح لەدەستى بئاڵێنیت و جلوبەرگ و جوڵانەوەى جەستەى وەک مام جەلال لێبکات، بۆ ئەوەى خۆى وەک ئەو پیشان بدات.   

 

باسى لەوەشکردووە، مام جەلال خاوەنى دونیابینى خۆى بووە و مەرجەع بووە، بەڵام ئەوانەى دەیانەوێت خۆیان وەک ئەو نیشان بدەن بەهەندێک لاسایی کردنەوە ناتوانن ببن بە مام جەلال.   

 

کێشەى نێوان هاوسەرۆکانى یەکێتى کە نزیکەى دوو مانگە بەردەوام هێشتا بەردەوامە و رۆژ لەدواى رۆژ زیاتر پەرەدەسێنێت.   

 

لاى خۆیەوە لاهور جەنگى ئەمڕۆ لەپەیامێکدا رایگەیاند "پەرۆشیی خەڵک ورەیەکی پۆڵایینی بە من بەخشیوە".   

 

هەروەها بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق رۆژى یەکشەممە لە وتەیەکدا لە کۆنگرەى رافیدەین لەبەغدا لەبارەى کێشە ناوخۆییەکانى یەکێتییەوە وتى "کێشەکان لەناو یەک ماڵ و یەک حزبدان، ئەوەش جێگەى نیگەرانییە".   

 

وتیشى "بەشەخسى دەستوەردانم کردووە بۆ رێگرى لە هەر دابەشبونێک، هەوڵى چارەسەرى کێشەکانمداوە لە سلێمانى".   

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بافڵ تاڵەبانی فشارەکانی بۆ سەر لاهور شێخ جەنگی بۆ جێهێشتنی هەرێم چڕکردەوە و لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیشەوە ئەو داوایە لە ناوبراو کرا کە تادوای دوو هەفتە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق هەرێم جێبهێڵێ، بەڵام ئەو داواکەى رەتکردەوە.