گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیارێک لەبارەی دایەنگەکانی هەرێمەوە دەرکرا

2021.08.30 - 09:33
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک لەبارەی دایەنگەکانی هەرێمەوە دەرکرا

ناس کورد-

بەرپرسێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، پێویستە سەرجەم ئەو كۆمەڵگە نیشتەجێبوونانەی هەن، باڵەخانەی داینگەكان ڕادەست بكەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر (دووشەممە 30ی ئابی 2021) بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند، "سەرجەم باڵەخانەی داینگەكان كە لە پڕۆژەكانی نیشتەجێوون هەن وەردەگیرێنەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر كۆ بووینەوە و بڕیارمان دا، لیژنەیەكی هاوبەش دروست بكەین و خاوەن پڕۆژەكان لە ڕادەستكرنەوەی باڵەخانەی داینگەكان ئاگادار بكەینەوە."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە " ئەو خاوەن پڕۆژانەی پابەند نابن بە ڕادەستكردنەوەی باڵەخانەكان، ڕێكاری یاسایی لە ڕێی دادگا بەرانبەریان دەگرینەبەر."

 

بەوتەی چاوشین، " ئەمساڵ دوو باڵەخانەی دوو كۆمەڵگای نیشتەجێبوون وەرگیراونەتەوە، ئامانجمانە ئەو باڵەخانانە بكەینە داینگەی حكوومی یان بەكرێیان بدەینەوە و كرێیەكەشیان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری بگەڕێنینەوە."