گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەوڵى چارەسەر

یەکەم قسەى بەرهەم ساڵح لەسەر کێشە ناوخۆییەکانى یەکێتى

2021.08.29 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم قسەى بەرهەم ساڵح لەسەر کێشە ناوخۆییەکانى یەکێتى

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق جەخت لە چارەسەرکردنى کێشە ناوخۆیییەکانى یەکێتى  دەکاتەوە و قسەش لەسەر پەیوەندییەکانى ئێستاى هەرێم و بەغدا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە لە وتەیەکدا لە کۆنگرەى رافیدەین لەبەغدا لەبارەى کێشە ناوخۆییەکانى یەکێتییەوە وتى "کێشەکان لەناو یەک ماڵ و یەک حزبدان، ئەوەش جێگەى نیگەرانییە".

 

وتیشى "بەشەخسى دەستوەردانم کردووە بۆ رێگرى لە هەر دابەشبونێک، هەوڵى چارەسەرى کێشەکانمداوە لە سلێمانى".

 

بەرهەم ساڵح لەبارەى پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغداوە باسى لەوەکرد، ئەو کوردە و شانازیشى پێوەدەکات، هەندێ کێشە هەیە پێویستى بە چارەسەرکردنە و هەڵبژاردنى داهاتوو هەلێکە بۆ چونە ناو گفتوگۆیەکى نیشتیمانى بۆ چارەسەرى قەیرانى ئێستا.

 

دەشڵێت "بەشێکى گەورەى کێشەکان چارەسەر کراون، ئێستا دۆخەکە زۆر هێورترە و گفتوگۆ هەیە، نە بەغدا و نە هەرێم رازى نین بە پەیوەندییەکانى ئێستا، پێویستە کێشەکان چارەسەر بکرێن".