گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوشتن و سوتاندن

ژنى باڵیۆز داواى لەخۆشەویستەکەى کرد پیاوەکەى بۆ بکوژێت

2021.08.29 - 21:51
App store icon Play store icon Play store icon
ژنى باڵیۆز داواى لەخۆشەویستەکەى کرد پیاوەکەى بۆ بکوژێت

ناس كورد-

 

دادگایەکى بەرازیل بڕیاریدا بە زیندانیکردنى هاوسەرى باڵیۆزى پێشووى یۆنان دواى ئەوەى تۆمەتى پلاندانان بۆ کوشتنى مێردەکەى بەسەردا ساغکرایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵى 2016 پۆلیس تەرمى كيرياكوس ئميريديس باڵیۆزى یۆنانى لەو وڵاتە دۆزیەوە لەناو سندوقى ئۆتۆمبێلێکدا لەشارى ریۆدى جانیرۆ کە ئاگرى تێبەردرابوو.

 

دواى رووداوەکە پۆلیس چەند کەسێکى دەستگیرکرد، لەناویاندا فرانسواز ديى سوزا ئوليفيراى هاوسەرى باڵیۆز، کە لەپەیوەندییەکى خۆشەویستیدا بوو لەگەڵ ئەفسەرێکى سەربازى بەناوى سیرجۆو گۆمیس، ئەوەش بەپێی بی بی سی.

 

ئەفسەرەکەى پۆلیس لەبەردەم دادگا دانى بەوەدانا کە لەسەر داواى خۆشەویستەکەى باڵیۆزى کوشتووە، بۆیە بە 22 ساڵ سزادرا.

 

ئميريديس  کە تەمەنى 59 ساڵ بوو ساڵى 2004 لەگەڵ فرانسواز هاوسەرگیرى کردبوو خاوەنى کچێک بوون.