گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نوسەرێک داوا دەکات بانگی ’’خەوتنان’’ بە دەنگی ئوم کەلسوم بێت

2021.08.29 - 18:48
App store icon Play store icon Play store icon
نوسەرێک داوا دەکات بانگی ’’خەوتنان’’ بە دەنگی ئوم کەلسوم بێت

ناس کورد-

نووسەرێکی ئەردەنی ڕەخنە لە دەنگی بانگدەرانی مزگەوتەکانی وڵاتەکەی دەگرێت و داوا لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات، بانگی خەوتنان "العشاء" بە دەنگی ئوم کەلسوم بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسەری ئەردەنی "زولەیخا ئەبو ڕیشە" لە پۆستێکدا لە فەیسبوکی خۆی بە ئاماژەدان بەوەی کە پێویستە دەنگی بانگدەر خۆشبێت، ڕەخنە لەو دەنگدانە دەگرێت کە لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە دادەنرێن بۆ بانگدان و دەڵێت، "حەز لە گوێگرتنی بانگ ناکات و ئارامی بە دڵ نابەخشێت."

 

ئەو نوسەرە پێشنیازی ئەوەشی نوسیوە، "بۆ بانگی بەیانی دەنگی محەمەد ڕەفعەت، بۆ نیوەڕۆ عەبدولباست، بۆ عەسر مەنشاوی، بۆ ئێوارە مستەفا ئیسماعیل  و بۆ بانگی خەوتنانیش دەنگی ئوم کەلسوم-مان بۆ بخەنەسەر."

 

May be an image of 1 person and text

 

May be an image of 1 person