گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئەمریکا گورزێکى لە کابوڵ وەشاند

2021.08.29 - 16:53
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا گورزێکى لە کابوڵ وەشاند

ناس کورد-

ئاژانسى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمریکا گورزێکى ئاسمانى لەکابوڵ وەشاندووە لەدژى گروپى خوراسانى سەر بە داعش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لەزارى دوو بەرپرسى ئەمریکییەوە گواستییەوە، گورزە ئاسمانییەکەى ئەمریکا دوو گومانلێکراوى گروپى خوراسانى سەر بە داعشى بەئامانج گرتووە.

 

هاوکات بەوتەى بەرپرسێکى پنتاگۆن بۆ "سکاى نیوز"، بۆردومانەکە ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوى لە نزیک فڕۆکەخانەى کابوڵ بەئامانج گرتووە و تێکشێنراوە.

 

لاى خۆیەوە، وتەبێژى تاڵیبان رایگەیاند، بۆردومانەکەى ئەمریکا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو بووە کە ویستویەتى فڕۆکەخانەى کابوڵ بە ئامانج بگرێت.

 

ئەو بۆردومانە لەکاتێکدایە، پۆلیسى کابوڵ ئەمڕۆ رایگەیاند، موشەکێک لە باکورى خۆرئاواى فڕۆکەخانە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە منداڵێک کوژراوە.