ناس کورد-
بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم، لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەش کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنکی ئەوروپا لەسەر ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (یەکشەممە 29ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، " سبەی دووشەمە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای گەرم لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما ھاوشێوەی ئەمڕۆ بەجێگیری دەمێنێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٤٤ پلە، ھەولێر ٤٥ پلە، دھۆک ٤٤ پلە، ھەڵەبجە ٤٤ پلە، کەرکوک ٤٧ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ٤٧ تا ٤٩ پلەی سیلیزی دەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوو سبەی قۆناغی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات و تا کۆتای ھەفتە بەرێژەی ١ تا ٢ پلە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەش کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنکی ئەوروپا لەسەر ناوچەکانمان دەستپێدەکات."