گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکان ببینە

ئێران لەسەر ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی زیندانیان لە زیندانی ئەوین هاتەدەنگ

2021.08.29 - 14:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران لەسەر ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی زیندانیان لە زیندانی ئەوین هاتەدەنگ

ناس کورد-

بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاند، ئەو ڤیدیۆیانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوبوونەوە کە گوایە زیندانی ئەوینی تارانە و ئەشکەنجەدانی زیندانییانی تێدا دەردەکەوێت، لەلایەن ئیسرائیلەوە مۆنتاژکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی "ڕادیۆ فەردا" محەمەد موسەدەق، جێگری دەزگای دادی ئێران (یەکشەممە 29ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە و لێدان و ئەشکەنجە و ئازاردانی زیندانیانی تێدا دەردەکەوێت کە گوایە زیندانی ئەوینی ئێرانە، دوورە لە ڕاستییەوە."

 

ناوبراو ئەگەرچی ئاماژەی بەوەنەکردووە کە ئەو ڤیدیۆیانە هی کوێن، بەڵام ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو ڤیدیۆیانە مۆنتاژکراون و هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێرانەوە نییە.

 

هاوکات حەسەن نەورۆزی، جێگری کۆمیسیونی دادوەریی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ڤیدیۆیانە لەلایەن ئیسرائیلەوە مۆنتاژکراون، بۆئەوەی سکشت و کارەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان لەبیر خەڵک ببەنەوە.

 

لەماوەی ڕابردوودا گروپێکی هاککەر بەناوی عدالت علی (دادپەروەری عەلی) بڵاویانکردەوە کە کامێرای چاودێری زیندانی "ئەوین"یان لە تاران هاک کردووە و توانیویانە بگەن لەو ڕێگەیەوە چەند نهێنییەکی زیندانەکە ئاشکرا بکەن. 

 

لەم لینکەوە ڤیدیۆکان ببینە: بڵاوبوونەوەی چەند ڤیدیۆیەکی نهێنیی زیندانێکی ئێران کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە