گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەفتانە یەک ڕۆژ تەرخان دەکرێت بۆ کوتانی مامۆستایان بە ڤاکسینی کۆرۆنا

2021.08.29 - 12:05
App store icon Play store icon Play store icon
هەفتانە یەک ڕۆژ تەرخان دەکرێت بۆ کوتانی مامۆستایان بە ڤاکسینی کۆرۆنا

ناس کورد-

بڕیارە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی داھاتوو پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، بریکاری وەزارەتی پەروەردەش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، خوێندنی ئەمساڵ لەناو پۆل بەڕێوە دەچێت و رۆژانە هەفتەیەک تەرخان دەکرێت بۆ کوتانی مامۆستایان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە بە میدیای فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، تا ئێستا بڕیاری وەزارەتی پەروەردە ئەوەیە خوێندن لەناو پۆلدا بکرێت و بە شێوەیەکی ئاسایی دەست بە ساڵی نوێی خوێندن بکرێت، بەڵام ئەگە رەوشی تەندروستی لە ڕووی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئاسایی نەبوو، ئەوکات ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆدەبێتەوە و بڕیاری گونجاو لەبارەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەدات.

 

بریکاری وەزارەتی پەروەردە وتیشی، ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی رێککەوتوون هەفتانە یەک رۆژ تایبەت بکرێت بە کوتانی مامۆستایان بە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا و پێویستە مامۆستایان پێش ئەوەی دەست بە ساڵی خوێندن بکرێت، ڤاکسین وەربگرن.

 

سەیوان عەلی روونیشی کردەوە، وەزارەتی پەروەردە ھەموو ھەوڵێک دەدات خوێندنی ئەمساڵ بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە بچێت و لە کاتی خۆیدا دەست بە پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2021 - 2022 دەکرێت.