گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان: حکومەتى عێراق بە ئاشکرا غەدر لە جوتیارانى هەرێم دەکات

2019.06.27 - 11:35
App store icon Play store icon Play store icon
سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان: حکومەتى عێراق بە ئاشکرا غەدر لە جوتیارانى هەرێم دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان ڕەخنە لە حکومەتى عێراق دەگرێت و دەڵێت، غەدر لە جوتیارانى هەرێم بەگشتى و گەرمیان بەتایبەت دەکرێت. . سەڵاح کوێخا، سەرپەرشیارى ئیدارەى گەرمیان لەکاتى سەردانى بۆ بنکەکانى وەرگرتنى گەنمى جوتیاران، ڕایگەیاند: "حکومەتی عێراق بە ئاشکرا غەدر لە جوتیارانی ھەرێم دەکات، مەعقول نیە لە پارێزگاکانی خوار و ناوەڕاستی عێراق ملیۆنان تۆن گەنم وەردەگیرێت، کەچی بۆ ھەموو کوردستان تەنھا 340 ھەزار تۆن گەنم دانراوە". . سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان ئاماژەى بەوشکرد، گەرمیان گەورەترین ڕوبەری کشتوکاڵی له ‌كوردستاندا هەیە، وتیشی: "دەبو لە برى ئەو 28 ھەزار تۆن گەنمەی کە بۆ سنوری ئیدارەی گەرمیان دانراوە، ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لەوە وەربگیرایە چونکە ناکرێت ناحیەیەکی وەکو قۆرەتوو، کە توانای زیاتر لە ٤٠ ھەزار تۆن بەرھەمی ساڵانەی گەنمی ھەیە تەنھا حەوت ھەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی سنوری ناحیەکە وەربگیرێت". . سەڵاح کوێخا ئاشکراشى کرد، هەوڵەکانیان خستوەتەگەر، بۆ ئەوەى ڕێژەى وەرگرتنى گەنمى جوتیارانى گەرمیان بەرزبکرێتەوە بۆ 38 هەزار تۆن، واتە 10 ھەزار تۆنى دیکە لە جوتیارانى سنورەکە وەربگیرێت. . پێشتر ناس کورد، لە بەدواداچوونێکیدا ئەوەى خستەڕوو کە جوتیارانى هەرێم لە حکومەت نائومێد بوون و بەرهەمى گەنم و جۆکانیان بە بازرگانە عەرەبەکان دەفرۆشنەوە. . .