ناس کورد-
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا جارێکیتر باسی کوشتنی هەریەک قاسم سولەیمانی و ئەبوبەکر بەغدادیی لە ولایەتی سەرۆکایەتی خۆیدا هێنایەوە بەرباس و بە گرنتر لە کوشتنی ئوسامە بن لادن لە ولایەتی ئۆبامادا ناوی دەبات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکیدا لە بەرنامەی (Hugh Hewitt Show) تیشکی خستەوەسەر کوشتنی هەریەک لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی ئێران و ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش و هەروەها بەراوردیکرد بە کوژرانی ئوسامە بن لادن کە لە ولایەتی باراک ئۆمابادا کوژرا.
ترەمپ ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەبوبەکر بەغدادیی دامەزرێنەری داعش زۆر مەترسیدارتر بوو ئوسامە بن لادن، بن لادن تەنیا یەک لێدانی هەبوو (11ی سێپتێمبەر) کە زۆر خراپ بوو، بەڵام بەغدادی و قاسم سولەیمانی دڕندە بوون."
هاوکات ئەوەشی خستووەتەڕوو، عمران خان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان پێی وتووە، "کاتێک بە کوژرانی قاسم سولەیمانیم زانی نوسینگەکانم داخست و بۆ ماوەی هەفتەیەک چوومە ماڵەوە، چونکە لە سولەیمانی ڕزگارم بوو، ئەوە گرنگترین شت بووە کە 100 ساڵ پێش ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوویدا."