گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە

2021.08.28 - 17:55
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە

ناس کورد-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەڕێوەچوونی لووتکەی بەغدا  ڕایگەیاند، پێشوازی لە لووتکەکە دەکەن و هیوادارە ماف و داخوازییەکانی پێکهاتە جیاوازەکان بهێنێتەدی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان (شەممە 28ی ئابی 2021) لە تویتەر ڕایگەیاند، " پێشوازی لە لووتکەی بەغدا دەکەین و هیوادارین ئەنجامی لووتکەکە خزمەتی سەقامگیریی عێراق بکات." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارە لوتکەکە رۆڵی پێشڕەوی بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە و ماف و داخوازییەکانی پێکهاتە جیاوازەکان بهێنێتەدی. 

 

لوتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی بریتییە لە کۆبوونەوەی سەرۆک و وەزیرانی دەرەوەی نۆ وڵات لە عێراق و ئامانجی کۆبوونەوەکە ئەوەیە کە عێراق رۆڵی نێوەندگیری لە کێشە و ململانێکانی ناوچەکە ببینێت.

 

کازمی لە وتاری دەستپێکردنی لوتکەکەدا (28ی ئابی 2021) وتی، گەڕانەوە نییە بۆ ئاڕاستە نادیموکراتییەکان لە عێراق و جارێکی تر "عێراق ناگەڕێتەوە بۆ شەڕکردن لەگەڵ دراوسێ و هاوڕێکانی."  

  

وتیشی، "ڕەتی دەکەینەوە عێراق ببێتە شوێنی هێرشکردنەسەر دراوسێکان و ناشمانەوێت عێراق بەکاربهێنرێت بۆ یەکلاییکردنەوەى ناکۆکییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان" چونکە " عێراق دەکرێت ببێتە کۆڵەکەیەک بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە."