ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن لابرا بێت و دەڵێت، "نە لابراوە و نە لاشدەبرێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی پەروەردە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (28ی ئابی 2021) دەڵیت، "سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بۆتەوە دەربارەی لابردنی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت و نەهیچ بەرنامەیەکیشمان بۆ ئەم بابەتە هەیە."
دەشڵێت، "بەڵکو بایەخ و گرنگی زۆریشی پێدراوە، بەداخەوە هەندێک کەس ئەم بانگەشەیە دەکەن کە وەک کەرەستەیەکی سیاسی و بۆ مەرامی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنن."