گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی داوایەک لە سەرجەم لایەن و قەوارەکان دەکات

2021.08.28 - 14:35
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی داوایەک لە سەرجەم لایەن و قەوارەکان دەکات

ناس کورد-

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە تەواوی ئەو حزب و قەوارە سیاسی و کەسایەتیانەی دیکە دەکات کە بە "بڕیاری بەشدارینەکردن و پاشەکشەکردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بچنەوە و، هانیان دەدەین بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەکە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی عێراق."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


مەحمود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا (28ی ئابی 2021) ئاماژە بە پاشگەزبوونەوەی رەوتی سەدر لە بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردن دەکات و دەڵێت، "پێش دوو هەفتە لە پەیامێکی فەرمیماندا داوامان لە بەڕێزانی رەوتی سەدر و چەند لایەنێکی دیکە کرد کە بە بڕیاری بەشداری نەکردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بچنەوە و، لەو پرۆسەیەدا بەشداری بکەن".



لەبارەی بەشداریکردنی رەوتی سەدر لە هەڵبژاردن، وتەبێژی پارتی دەڵێت، "ئەم بڕیارەیان خزمەت دەگەیەنێ بە بەرژەوەندییە گشتییەکان و، هێمنانەتر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە."





دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
لە ڕوانگەی هەست بە بەرپرسیاریەتی و بەخەمەوە بوونمان بۆ سەقامگیری و ئاڵۆزتر نەبوونی بارودوخی عێڕاق و، خستنە سەر رێچکەیەکی دروست و تەندروستی پرۆسەی سیاسی بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبوەکان، پێش دوو هەفتە لە پەیامێکی فەرمیماندا داوامان لە بەڕێزانی رەوتی سەدر و چەند لایەنێکی دیکە کرد کە بە بڕیاری بەشداری نەکردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بچنەوە و، لەو پرۆسەیەدا بەشداری بکەن بەو مەبەستەی هەموو لایەک پێکەوە قوڕسایی راستکردنەوە و چاکسازی و چارەسەری کێشەکانی عێراق بگرینە ئەستۆ.

دیارە دوای پێداچونەوە و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی بەڕێز (سەید موقتەدا سەدر) رایگەیاند کە وەکو رەوتی سەدر بەشداری لەپرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن، ئەم بڕیارەیان خزمەت دەگەیەنێ بە بەرژەوەندییە گشتییەکان و، هێمنانەتر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە. بۆیە دووبارە داوا لە تەواوی ئەو حزب و قەوارە سیاسی و کەسایەتیانەی دیکە دەکەینەوە کە بە بڕیاری بەشدارینەکردن و پاشەکشەکردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بچنەوە و، هانیان دەدەین بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەکە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی عێراق.