گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی: بەڵێنمان بە گەل داوە ڕۆڵی سەرکردایەتیی عێراق بگێڕینەوە

2021.08.28 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی: بەڵێنمان بە گەل داوە ڕۆڵی سەرکردایەتیی عێراق بگێڕینەوە

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لوتکەیبەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی ڕایگەیاند، بەڵێنیان بە گەل داوە ڕۆڵی سەرکردایەتیی عێراق بگەڕێننەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمی لە وتاری دەستپێکردنی لوتکەکەدا (28ی ئابی 2021) وتی، گەڕانەوە نییە بۆ ئاڕاستە نادیموکراتییەکان لە عێراق و جارێکی تر "عێراق ناگەڕێتەوە بۆ شەڕکردن لەگەڵ دراوسێ و هاوڕێکانی."

 

وتیشی، "ڕەتی دەکەینەوە عێراق ببێتە شوێنی هێرشکردنەسەر دراوسێکان و ناشمانەوێت عێراق بەکاربهێنرێت بۆ یەکلاییکردنەوەى ناکۆکییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان" چونکە " عێراق دەکرێت ببێتە کۆڵەکەیەک بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە."