گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەمریکا تائێستا 110 هەزار کەسی لە ئەفغانستان گواستووەتەوە

2021.08.28 - 11:26
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا تائێستا 110 هەزار کەسی لە ئەفغانستان گواستووەتەوە

ناس کورد-

ئیدارەی ئەمریکا لە دەسپێکی پرۆسەی گواستنەوە لە ئەفغانستان کە لە 14ی ئابەوە دەستی پێ کردووە تا ئێستا، نزیکەی 110 ھەزار کەسی لە ئەفغانستانەوە گواستووەتەوە بۆ ئەمریکا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کارین ژۆن پیەر، جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی لە ھەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، لە میانی 12 کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و 200 کەسی دیکەیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حامید کارزای لە کابولەوە گواستووەتەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە لە 12 کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و 100 کەس بە 12 فڕۆکەی سەربازیی و دوو ھەزار و 100 کەسیش بە 29 فڕینی ھاوپەیمانیی گواستراونەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە لە دەسپێکی پرۆسەی گواستنەوە لە ئەفغانستان کە لە 14ی ئابەوە دەستی پێ کردووە تا ئێستا، نزیکەی 110 ھەزار کەس لە ئەفغانستانەوە گواستراونەتەوە بۆ ئەمریکا.

 

کارین ژۆن پیەر سەرنجیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە لە کۆتایی مانگی تەمووزەوە تا ئێستا، 114 ھەزار و 800 کەس لە ئەفغانستانەوە گوازراونەتەوە.