گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆر دەگمەن

ئەنجامێکی مژدەبەخش لەبارەى توشبوون بە جەڵتە بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا

2021.08.28 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامێکی مژدەبەخش لەبارەى توشبوون بە جەڵتە بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا

ناس کورد-

گەورەترین توێژینەوە کە تاوەکو ئەمڕۆ لەسەر کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا ئەنجامدرابێت دەریخستووە کە مەترسی توشبوون بە جەڵتەی خوێن دوای وەرگرتنی ڤاکسین زۆر کەمترە لە مەترسییەکانی توشبوون بە کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوە بەریتانییەکە کە لە "بريتيش ميديكاڵ جورناڵ" بڵاوکراوەتەوە، بەراوردی داتای پزیشکیی 29 ملیۆن کەسی کردووە کە یەکەم ژەمە ڤاکسینی فایزەر یاخود ئەسترازینیکایان وەرگرتووە لە نێوان ئەیلولی 2020 تاوەکو نیسانی 2021، هەروەها لەگەڵ داتای یەک ملیۆن کەس کە توشی کۆرۆنا بوون.

 

دوو توێژەر کە بەشداری توێژینەوەکەیان کردووە دەڵێن، ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە جەڵتە دوای وەرگرتنی ڤاکسین زۆر زۆر کەم و دەگمەنە.

 

عەزیز شێخ کە یەکێکە لە توێژەرەکان و ناوبراو پرۆفیسۆری لێکۆڵینەوەی چاودێریی سەرەتایییە لە زانکۆی ئێندینبەر لە سکۆتلەندا وتی، سەرباری هەندێ مەترسی لەدوای وەرگرتنی ڤاکسین، بەڵام ئاشکرایە کە حاڵەتەکان زۆر دەگمەنن، وتیشی، "بەڵام ئەوە ئاشکرایە کە مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا زۆر زیاترە لەو کەسانەی کە ڤاکسین وەردەگرن".


توێژینەوەکە تۆماری ئەو کەسانە کۆکردووەتەوە کە لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی هەڵمەتی کوتان لە ئینگلتەرا یەکەم ژەمە ڤاکسینیان وەرگرتووە، لە کۆی ئەو 29 ملیۆن کەسە، نزیکەی 1.8 ملیۆن کەسیش دۆزرانەوە کە پێشتر یان دوای کوتان تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون.

 

توێژینەوەکە بۆی دەرکەوت کە لە کۆی هەر 10 ملیۆن کەسێک کە یەکەم ژەمە ڤاکسینی ئەسترازنێکایان وەرگرتووە، نزیکەی 66 کەس توشی جەڵتە بووە، لە کاتێکدا نزیکەی 12 هەزار و 614 کەس توشی جەڵتە بوون بەهۆی توشبوونیان بە کۆرۆنا.