گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەڵوێستى هاوشێوە’’

کازمى هەڵوێستى خۆى لەسەر بڕیارەکەى سەدر ئاشکراکرد

2021.08.27 - 22:00
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى هەڵوێستى خۆى لەسەر بڕیارەکەى سەدر ئاشکراکرد

ناس كورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق پێشوازى لە بڕیارەکەى موقتەدا سەدر دەکات بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى داهاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى ئەمڕۆ هەینى لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکرد، پێشوازى لەبەشدارى رەوتى سەدر دەکات لە هەڵبژاردن و سوپاسى سەرجەم ئەو هێز و سەرکردە سیاسییانەى کرد هەوڵى خۆیان لەو پێناوەدا خستبووەگەڕ.

    

کازمى داواى هەڵوێستى هاوشێوەى لەسەرجەم ئەو لایەنانە کرد کە بایکۆتیان راگەیاندووە، بە ئامانجى بەشدارى فراوان لە دەنگدان بۆ گۆڕانکاریی. 

 

موقتەدا سەدر رابەرى رەوتى سەدر ئەمڕۆ لە بڕیارى بایکۆتکردنى هەڵبژاردن پاشەکشەیکرد و داواى بەشداریی ملیۆنى لە لایەنگرانى کرد.  

  

سەدر لە وتارێکدا (٢٧ى ئابى ٢٩٠٢١) وتى "وەرەقەیەکى چاکسازیم لە هێزە سیاسییەکانەوە بەدەستگەیشتووە، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن".    

  

وتیشى "بەشدارى هەڵبژاردن دەکەین بەبەهێزى، سوپاسى مستەفا کازمى دەکەین".    

  

سەدر داواى لەلایەنگرانى کرد بەشدارى ملیۆنى دەنگدان بکەن وەک چۆن لە گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکان وەستان.  

 

هەڵبژاردنی پێشوەختە    

  

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (10) ی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عێراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت.            

  

 ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 25 ملیۆن كەسن، كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك خۆیان پاڵاوتووە، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانیش 329 كورسییە كە 320 یان بۆ كێبەركێیە، 9 كورسیشییان بۆ كۆتای پێكهاتەكانە كە 5 كورسی بۆ مەسیحییەكانە و 1 كورسی بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی شەبەك، سابیئە، ئێزدی و كوردانی فەیلییە لە كوت.            

  

ئاماری لیست و كاندیدەكان      

  

ژمارەی هێزە بەشدارەكان: 44 هاوپەیمانێتی و 267 حیزب            

ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس            

سەربەخۆكان 887 كاندید            

حیزبەكان 1002            

هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید            

 لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.          

  

لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.