گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرنەکەوتنى دیبلۆماسیەت

بایدن ئەگەرى رێوشوێن دژى ئێران دەوروژێنێت

2021.08.27 - 21:08
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن ئەگەرى رێوشوێن دژى ئێران دەوروژێنێت

ناس کورد-

 

جۆبایدن سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، تاوتوێی پلانێک دەکات بۆ دڵنیابوووونەوە لەوەى ئێران پەرەى بە چەکى ئەتۆمى نەداوە، ئەگەریش رێگەى دیبلۆماسى لەگەڵ ئەو وڵاتە سەرنەکەوێت، رێوشوێن لەدژى دەگرنەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بایدن لەکۆبووەوەیەکدا لەگەڵ نەفتالى بینیت سەرۆکوەزیرانى ئیسرایل ئاماژەى بەوەکرد، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل لە باشترین دۆخدایە.

 

لاى خۆیەوە، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل رایگەیاند، لەگەڵ بایدن لەسەر بژاردەى دیکە رێککەوتوون ئەگەر دیبلۆماسییەت سەرکەوتن بەدەستنەهێنێت.

 

جەختیشیکردەوە، ئیسرائیل بەبێ دوودڵى هەمیشە لەگەڵ ئەمریکادایە.