گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەلوتکەى بەغدا پرسێکى ’’هەستیارى’’ پەیوەست بەهەرێم دەخرێتەڕوو

2021.08.27 - 19:09
App store icon Play store icon Play store icon
لەلوتکەى بەغدا پرسێکى ’’هەستیارى’’ پەیوەست بەهەرێم دەخرێتەڕوو

ناس کورد-

 

بڕیارە لە لوتکەى بەغدا کە سبەینێ دەستپێدەکات پرسێکى هەستیار تاوتوێبکرێت کە پەیوەندیدارە بە پڕۆسە سەربازییەکانى تورکیا لەهەرێمى کوردستان لەدژى پارتى کرێکارانى کوردستان "پەکەکە"، ئەوەش بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى ئاژانسەکە کە ئەمڕۆ هەینى بڵاوکراوەتەوە، هێرشەکانى تورکیا کە هەندێجار قوربانى مەدەنى لەخاکى عێراق لێکەوتووەتەوە بەغداى نیگەران کردووە، بەڵام دەنگى ناڕەزایی بەغدا لەو دۆسیەیەدا بەرانبەر ئەنقەرە زۆر بەرزنەبووەتەوە کە یەکێکە لە دیارترین هاوبەشە بازرگانییەکانى.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، عێراق لەڕێگەى بەستنى ئەو لوتکەیەوە دەیەوێت رۆڵى نێوەندگیر بگێڕێت لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، کە بڕیارە ئیمانوێل ماکرۆنى سەرۆکى فەڕەنسا تێیدا بەشدارى بکات.

لوتکەى بەغدا بەبەشدارى تورکیا و ئێران و سعودیە و میسر و کوەیت و ئەردەن و قەتەر و ئیمارات و فەڕەنسا و شاندى کۆمکارى عەرەبی و ئەنجومەنى هاریکارى کەنداو، رێکخراوى هاریکارى ئیسلامى بەڕێوەدەچێت.